AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٧ ١١:١٤

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلس بۆ مێهر:

خاکی وڵاتانی دراوسێ نابێت ببێتە شوێنی هێرش بۆ سەر ئێران

خاکی وڵاتانی دراوسێ نابێت ببێتە شوێنی هێرش بۆ سەر ئێران

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: ئێمە هەزاران جار بە بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێمان ڕاگەیاند کە نابێت خاکی خۆیان بکەنە هەلێک بۆ هێرش بۆ سەر خەڵکی ئێران یان سیخوڕی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە هەوڵی ئەم دواییەی سپای پاسداران بۆ مووشەکباران و تێکشکاندنی ناوەندی سیخوڕی و کۆبوونەوەی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە ناوچەکە، ڕایگەیاند: هەوڵی سپا لە مووشەکبارانی ناوەندەی سیخوڕی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان و هەروەها ناوەندی پەروەردەی چەکدارانی داعش لە سووریا، زیاتر لە هەموو شتێک ئەبێ لە چوارچێوەی بەرگری لە ئاسایشی وڵات شرۆڤە بکرێت.

ناوبراو وتیشی: ئێمە هەزاران جار بە بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێمان ڕاگەیاند کە نابێت خاکی خۆیان بکەنە هەلێک بۆ هێرش بۆ سەر خەڵکی ئێران یان سیخوڕی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسیارێتی دراوسێیەتی بە باشی ببەنە پێشەوە.

عەموویی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە گرێبەستی ئەمنیمان لەگەڵ عێڕاق هەیە ، چاوەڕوانی دەکرێت ئەو گرێبەستە بەتواوەتی جێبەجێ بکرێت و گرووپە تیرۆریستیەکانیش ئەبێ بزانن کە توانی ئێران تاقی ناکرێتەوە و لە هەر دۆخێکدا ئێران توانای بەرگری لە خۆی هەیە و ئەو هیرشە مووشەکییە بۆ دابینی ئاسایشی خەڵکەکەمان بوو و دەسخۆشی لە جێبەجێکارەکانی دەکەین.

News ID 48721

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha